ناوێك وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕادەگەیەنرێت

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عەرەبییەكانی ڕایگەیاندووە، عەلی زەیدی، كەسێتی بازرگانیی دیاری عێراقی و خاوەنی بانكی باشوور، كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگی هاودەنگییەكی بۆ پێكهێناوە.

بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەمانگی ئەنجام بدرێت، كە چەند جارێكە دوادەخرێت بە مەبەستی دیاری كردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران و كردنەوەی گرێكوێرەی نێوان مالكی و سودانی.

لەماوەی ڕابردوودا ناوی چەند كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕاگەیەنران وەك (باسم بەدری و ئیحسان عەوادی) و پێشتریش ناوی (قاسم ئەعرەجی و حەیدەر عەبادی و عەلی شكور) دەهات، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ ناوێك بڕیاری كۆتایی نەدراوە.

خالد مەرسومی، سەرکردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بۆ (بغداد الیوم) ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی عەلی زیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

موشریق فرێجی، سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەی سودانی دەڵێت: سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رازین بە كاندیدكردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

بڕیارە ئەمشەو بەفەرمی ناوی (عەلی زەیدی) وەك كاندیدی شیعە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕادەستی سەرۆك كۆمار بكرێت.

عەلی زەیدی كێیە؟
عەلی فالح كازم زەیدی.
ئاستی خوێندن:
بەكالوریۆس لەیاسا
بەكالوریۆس لەدارایی و بانك
ماستەر لەدارایی و بانك
پۆستەكانی:
سەرۆكی ئیدارەی بانكی باشوور
سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی كۆمپانیای نیشتمانی
سەرۆكی ئیدارەی زانكۆی شەعب
سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی پەیمانگەی پزیشكیی عەشتار
ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی عێراق
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە