سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان پێی وایە، “ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمان لهدهستی سهرۆكی ههرێم دهرچووه، بههۆی كۆبونهوهی یهكهمهوه” و دەشڵێت: ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە بڕیاری سیاسی لە بەغداوە بە دوور دەزانرێت.
مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بۆ تهلهڤزیۆنی حزبهكهی ڕایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەخرێنەڕوو تەنها وەک ئامرازێکی فشاری سیاسی بۆ سەر یەکتری بەکاردەهێنرێن و لە ڕووی یاساییەوە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە کارێکی ئاسان نییە.
وتیشی، “بەهۆی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی یەکەمەوە پرسەکە لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم دەرچووە و دادگای فیدراڵیش تائێستا چەندین سکاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی رەتکردووەتەوە”.
ڕوونیشی كردۆتەوە، نەبوونی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە هەرێم و تەواوبوونی وادەی یاسایی کۆمیسیۆنی عێراق کۆسپێکی تەکنیکی گەورەن لەبەردەم هەر ئەگەرێکی ئهنجامدانی ههڵبژاردن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو پێی وایە، “ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن پێویستی بە بودجەیەکی گەورە هەیە، کە لە نێوان 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و حکومەتی ناوەندی بەغداش ئامادە نییە بڕە پارەیەکی لەو شێوەیە لەئەستۆ بگرێت، هەر بۆیە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە بڕیاری سیاسی لە بەغداوە بە دوور دەزانرێت”.
جەختیشی كردۆتەوە، تەنها چارەسەر لای لایەنە دەسەڵاتدارەکانە تاوەکو کۆتایی بەم دۆخە بهێنن.. پێویستە لایەنە سیاسییەکان و لیستە براوەکانی ناو پەرلەمان بگەنە رێککەوتن و هەماهەنگی تاوەکو لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا بەشدار بن و پەرلەمان کارا بکرێتەوە، چونکە تەنها بەوە خزمەت بە واقیعی هەرێمی کوردستان دەکرێت و دەتوانرێت کۆتایی بە قەیرانەکان بهێنرێت”.
