سەرۆكی ڕوسیا پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، گەلی ئێران ئازایانە و قارەمانانە لە پێناو سەروەری خۆیدا خەبات دەکات.
ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له عه‌باس عیراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له شاری سانت پترسبۆرگ ڕایگەیاند، گەلی ئێران ئازایانە و قارەمانانە لە پێناو سەروەری خۆیدا خەبات دەکات.
ڕاشیگەیاند، مۆسکۆ هیواخوازە گەلی ئێران ئەم قۆناغە تێپەڕێنێ و ئاشتی به‌رقه‌رار بێت و وتیشی، “هەفتەی رابردوو پەیامێکم لە رابه‌ر‌ی باڵای ئێرانەوە پێگەیشت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕوسیا هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ به‌رپابوونی ئاشتی به‌وجۆره‌ی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه.
لای خۆشیەوە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، “هەموو جیهان شایەتحاڵی هێزی ڕاستەقینەی ئێران بوو لە بەرامبەر ئەمریکادا و دەرکەوت کە کۆماری ئیسلامی ئێران سیستەمێکی سەقامگیر و بەهێز و کاریگەرە”.
وتیشی، “لە شەڕی ئەم دواییەدا دەرکەوت ئێران دۆست و هاوپەیمانی گەورەی وەک ڕوسیای هەیە؛ سوپاسی هەڵوێست و پشتگیریتان دەکەین”.
جەختیشی كردەوە، داواكارییەكانی ئێران ڕوون و ڕەوان و ئەمریكا لە توانای بەهێزی ئێران تێگەیشتووە.


