باران و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و هەورەبروسکەی کەم بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، دوو شەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسکەی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا هەیە و رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش دوو تا چوار پلە دادەبەزن.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێش، پێشبینی دەکرێت باران لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاد ببێت، هاوکات پلەکانی گەرماش تا سێ پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرماش پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بریتی دەبن لە: سلێمانی ٢٠، هەولێر ٢٤، پیرمام ٢١، سۆران ٢٠، حاجی ئۆمەران ١٤، چەمچەماڵ ٢٢، دهۆک ٢٢، زاخۆ ٢١، هەڵەبجە ٢١، و گەرمیان ٢٥ پلە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە