زیادکردنی منداڵ بۆ پسووڵەی خۆراک دەکرێتەوە

کێشەی تەکنیکی زیادکردنی منداڵ بۆ پسوولەی خۆراک چارەسەر دەکرێت و دەکرێتەوە.

سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، پڕۆسەی زیادکردنی منداڵ بۆ پسووڵەی خۆراک لە ١٠ پارێزگا (لە نێویاندا هەولێر و سلێمانی) دواکەوتووە.

ڕاشیگەیاند، بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی 3 پڕۆسەکە لە هەولێر دەستپێبکات، بەڵام لە ئێستادا تەنیا لە دهۆک و هەڵەبجە پڕۆسەکە کارایە.

دەشڵێت: بەرپرسانی عێراق بەڵێنیان داوە بەم نزیکانە کێشەکە چارەسەر بکەن و سیستمە ئەلیکترۆنییەکە بۆ هەموو پارێزگاکان کارا بکرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە