پارێزگاری کەرکووک یەک ڕۆژ ماتەمینی راگەیاند

بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئێوارەی دوێنێی شاری کەرکووک، ماتەمی گشتی ڕاگەیەندرا، هاوكات پارێزگاری کەرکووک هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد لەمەودوا لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تا 12ی شەو ڕێگە بە بارهەڵگر نەدرێت بێتە سەنتەری شارەوە.

بەپێی پەیامەکەی پارێزگاری کەرکووک، تیایدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانیان، یەك ڕۆژ ماتەمی گشتی ڕاگەیاند.

لە پەیامەكەی محەممەد سەمعان، پارێزگاری كەركووكدا هاتووە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوەكە دەكات و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و نەخۆشخانەكانی ڕاسپارد بۆ فریاكەوتنی برینداران، هەروەرها پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆشی ڕاسپارد لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە هۆكارەكەی.

هاوكات لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێشوازی لە هیچ میوان و شاندێك نەكات و ئامادەیشی دەربڕی كە ئەگەر پێویست بكات، بریندارەكان بۆ توركیا بگوازرێنەوە.

بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری، فەرماندەی پۆلیسی كەركووك و پۆلیسی هاتووچۆ ڕاسپێردران، لەمەودوا لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تا 12ـی شەو، ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان نادرێت بێنە نێو شاری كەركووكەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە