بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان جێبەجێ دەکرێت

بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە، لەمڕۆوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان بۆیان نییە بچنە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانەوە.

بە پێی بڕیارێکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە، سەرجەم هاووڵاتییان و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان ئاگادار کرانەوە کە لەمڕۆوە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتوچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن؛ بە تایبەتیش لە ناوەندی بازاڕدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “داواکارین هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە