مامۆستا ئەحمەد سەلیم، كە یەكێكە لە دەستەی دامەزرێنەرانی ڕێكخراوی خێرخوازی خەڵك-ی سەر بە گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز ڤیدیۆیەكی بووە جێگەی ستایشی هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
مامۆستا ئەحمەد لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا لەدوای گەڕانەوەی لە گەشت و سەیران، پاشماوەی خۆڵی خۆیان دەخاتە ئۆتۆمبێلەكەیەوە و تەنانەت پاشماوەی گەشتیارانی دیكەش هەڵدەگرێت و بەهۆی ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەكەیان جێگەی نابێتەوە، بەدەستیەوە دەگرێت تاكو لەناو شار بیخاتە تەنەكەی خۆڵەوە.
ئەم هەڵوێستەی مامۆستا ئەحمەد بۆ پاراستنی جوانی خاك و ژینگەی كوردستان بووە جێگەی دەستخۆشی و ستایشی هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە بە تەمەنێك و ڕیشێكی سپییەوە هێندە پەرۆشی پاراستنی ژینگەیە.
هاوكات، میدیاكان زۆر گرنگیان بەو هەڵوێستە دا و (ڕووداو) دیمانەیەكی لەگەڵ مامۆستا ئەحمەد ئەنجامدا، كە تیایدا وتی: ئەوەی كردومانە لەبەر خاتری ژینگەی كوردستانە، چونكە ژینگەی هەمووانە.
