پۆلیس و تەندروستی كەركوك زانیاری لەسەر ڕووداوەكەی گەڕەكی دەروازە بڵاودەكەنەوە و بەهۆیەوە 23 كەس بوونە قوربانی.
پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، ڕووداوەكە لەنێوان بارهەڵگرێك و 20 ئۆتۆمبێل ڕوویداوە.
لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، لە رووداوەکەی ئەم دوانیوەڕۆیەی گەڕەکی دەروازەی شار لە کەرکوک، تائێستا 7 کەس گیانیان لەدەستاوە و 16ـی دیکەش بریندارن.
نەخۆشخانەی ئازادیی لە کەرکوک، داوا لە هاووڵاتیانی شارەکە دەکات خوێن ببەخشنە نەخۆشخانەکەیان.
