بارانی بەلێزمە و تەرزە بەڕێوەیە و هۆشداری دەدرێت

شارەزایەكی كەشناسی هاتنی شەپۆلێكی ناجێگیری كەشوهەوا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم ڕادەگەیەنێت و هۆشداری لە بارینی بارانی بەلێزمە و تەرزە دەدات لەگەڵ بوونی هەورەبروسكە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو كەشە ناجێگیر و تاوە بارانەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێك لە ناوچەكانی گرتەوە، لەکاتەکانی ئێوارەدا جێگیر ئەبێتەوە و جارێکی دیکە لەکاتەکانی شەودا زیاتر لە نێوان نیوەی شەو بۆ بەرەبەیانی سبەی دوو شەممە 27/4/2026 لە رۆژئاوای کوردستانەوە پێشبینی ئەکرێت زنجیرەیەك کەڵەکە هەوری بەهێزی هەورە بروسکە و باران و تەرزە بەئاراستەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێت.

ڕاشیگەیاند، لەو ماوەیەدا لەزۆربەی ناوچەکانمان ئەگەری شەستە باران و تەرزە و هەورە بروسکەی توند ئەبێت بەتایبەتیش لەناوچەکانی سەنتەری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان بەهێزتر ئەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

وتیشی، “لە کاتەکانی بەیانیەوە دوو شەممە کاریگەری لاواز ئەبێت و بۆ سبەی دوو شەممە 27/4/2026 تا ڕادەیەک کەش و هەوا زۆربەی کاتەکان جێگیر ئەبێت و لەوانەیە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لەهەندێ شوێندا تاوە باران و هەورە بروسکە چالاک ببێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەدواین گۆرانکاریەکان بۆ رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە 29/4/2026 ئەگەر هەیە جارێکی دیکە ئەو ناجێگیریە لەکەش و هەوای ناوچەکەدا توند و چالاک ببێتەوە و هەورە بروسکە و تەرزە و شەستە باران لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە