ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک کۆمار، نزار ئامیدی، لە کۆشکی ئاشتی لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری بازرگانی، دکتۆر ئەسیر داود غرێری، كە پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەی.
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆمار، سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و هەستی میهرەبانی دەربڕی، هەروەها جەختی لەو ڕۆڵە گرنگە کردەوە کە وەزارەتی بازرگانی لە پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانیدا گێڕاوە.
سەرۆک کۆمار تیشکی خستە سەر گرنگی بەهێزکردنی سیاسەتی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی، دڵنیابوون لە دابەشکردنی بەردەوام و سەقامگیری دابەشکردنی کەلوپەلی سەرەکی بەسەر هاوڵاتیاندا لەڕێگەی سیستەمی کارتی بەشەخۆراک، کۆنترۆڵکردنی ئاستی نرخەکان و پاڵپشتیکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێوشوێنانە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان و گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام و پێشخستنی ئابووری عێراق.
