جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بڕیارێكی ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی دەربارەی گەروی هورمز ئاشكرا دەكات و دەڵێت: كاریگەریی ڕاستەوخۆ لە سەر 25%ی ئابووریی سەرانسەری جیهان دادەنرێت.
عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بە فەرمانی موجتەبا خامنەیی بە هیچ شێوەیەک گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و مانەوەی دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا جێبەجێکردنی فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
دەشڵێت: یەکێک لە وانەکانی کاتی جەنگ ئەوە بووە کە تێگەیشتووین ئەگەر پێ بخەینە سەر قوڕگی گەرووی هورمز و بابولمەندەب، ئەوا کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە سەر 25%ی ئابووریی سەرانسەری جیهان دادەنرێت.
لەدوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بەڕووی كەشتی وڵاتانی نزیك لە ئەمریكا، هاوكات ئەمریكاش گەمارۆی خستۆتە سەر هاتووچۆی كەشتییەكانی ئێران لەو گەرووەوە.
