بەشە غازی نانەواخانەکانی سلێمانی زیاد دەکرێت

سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای کرد، سبەینێ لەگەڵ سەندیکای نانەواکانی سلێمانی کۆدەبنەوە بەشە غازیان بۆ زیاد دەکەن.

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، لەگەڵ نوێنەری سەندیکای نانەواخانەکان لە باڵەخانەی قایمقامیەتی سلێمانی کۆدەبنەوە.

باسی لەوەشکرد، “ئامانج لە کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە نانەواخانەکان دەستکاریی نرخی نان و کێشی گونک نەکەن و ئێمەش بەشەغازیان بۆ زیاد بکەین”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە