غاز و نەوت و هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دابەزین

نرخی سەرجەم جۆرەکانی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەمێک دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی و وتەبێژی بەنزینخانەکانیش وردەکاری نرخە نوێیەکان ئاشکرا دەکات.

بەهمەن شێخ عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا ڕووی لە دابەزین کردووە، بە شێوەیەک نرخی یەک لیتر غاز بڕی 100 دینار دابەزیوە و ئێستا هەر لیترێک بوە بە 1000 دینار.

باسی لەوەش کرد، کە نرخەکانی دیکەش گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە؛ لیترێک نەوتی سپی 50 دینار و لیترێک گازوایل (گاز) 50 دینار دابەزیوون.

سەبارەت بە نرخەکانی بەنزین، وتی: هەر سێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، محەسەن و سۆپەر) نرخەکانیان بۆ هەر لیترێک 25 دینار دابەزیوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە