هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە