دەست بە پێدانەوەی کارتی مادەی ١٤٠ دەکرێت

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێرەوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی مادەی ١٤٠.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە فۆرمی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی ١٤٠یان پڕکردووەتەوە و داوایان لێدەکات بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦، تەنها ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، کە ناوی سەرۆک خێزان لە فۆرمی خۆراکدا بە پیتی ئەلیف (أ) دەست پێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە، کە هەر هاووڵاتییەک ناوی بە پیتێکی تر بێت و سەردانیان بکات، کارتەکەی پێنادرێتەوە؛ ئەمەش لە پێناو ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و ڕێکخستنی کارەکان.

پڕۆسەی دابەشکردنی کارتەکان بەردەوام دەبێت و هەر جارێک ناوەکان بەپێی پیتەکان ڕادەگەیەنرێن.

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت پابەندی کات و خشتەی ڕاگەیەندراو بن بۆ ئەوەی کارەکانیان بەبێ گرفت ئەنجام بدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە