بلۆمبێرگ: جیهان لەبەردەم “شۆکی نەوت” دایە

بلۆمبێرگ: جیهان لەبەردەم “شۆکی نەوت” دایە؛ ملیارێک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکان بڕدراوە.

ئاژانسی “بلۆمبێرگ”ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، قەیرانی گەرووی هورمز بووەتە هۆی پەککەوتنی گەیشتنی ملیارێک بەرمیل نەوت بە بازاڕە جیهانییەکان، ئەمەش جیهانی خستووەتە لێواری قەیرانێکی هاوشێوەی ساڵی ١٩٧٣.

بەهۆی ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە، ناردنی نزیکەی یەک ملیار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەکان ڕاگیراوە. ئەمەش وای کردووە هاوسەنگیی نێوان خواست و خستنەڕوو بە تەواوی تێکبچێت.

کاریگەرییەکانی ئەم بڕانە بە خێرایی لە کیشوەرەکاندا دەرکەوتووە:

  • لە ئاسیا: زۆربەی وڵاتان دەستیان کردووە بە دابەشکردنی سووتەمەنی بە شێوازی “پشکێنە” (Rationing)، بەجۆرێک کە بڕێکی دیاریکراو دەدرێتە هاووڵاتیان.

  • لە ئەوروپا: وڵاتان لە ئامادەباشییەکی تونددان و خۆیان بۆ قۆناغێکی سەختتر ئامادە دەکەن، کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کاریگەرییەکان قورستر بن.

شارەزایانی ئابووری و سەرچاوەکانی بلۆمبێرگ ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر دۆخی گەرووی هورمز تەنها بۆ چەند هەفتەیەکی تریش بەم شێوەیە بەردەوام بێت، جیهان دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ هەمان ئەو قەیرانە گەورەیەی وزە کە لە ساڵی ١٩٧٣دا ڕوویدا و ئابووریی جیهانی پەکخست.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە