بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە گڵێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە دیدارێکدا نوێترین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان و سەرخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی کرایەوە، لەپێناو سەقامگیریی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و بافڵ تاڵەبانی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان خستەڕوو و وتی، “ئامانجی ئێمە گەیشتنە بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەهێز کە رەنگدانەوەی خواستی خەڵک بێت”.
