بەرپرسی لقی دووی پارتی رِايدةطةيةنيَت، یەكێتی داوای زۆر زیاتر لە حەقی خۆی دەكات و دةشلَيَت: پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەموو كاتێكیش ئەو بژارەیە لە بەردەستدایە.
زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی كوردستان یەكێتی داوای حەقی خۆی زۆر زیاتر دەكات، بۆیە بەمشێوەیە ماوەتەوە.”
گوتیشی، پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەموو كاتێكیش ئەو بژارەیە لە بەردەست دایە كە پێویستی بەڕێوشوێنی یاسایی هەیە. ”
ئەوەشی باسکرد: ” نابێت ئیرادە و دەنگی خەڵكی كوردستان بكرێـە قوربانی و پێویستە ئەو بابەتە یەكلا بكرێتەوە.”