پزیشکیان هۆشداری لە پچڕانی سەرتاسەریی کارەبا دەدات

پزیشکیان هۆشداری لە پچڕانی سەرتاسەریی کارەبا دەدات؛ زیانەکانی ئێران ٢٧٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، دان بەوەدا دەنێت کە وڵاتەکەی تووشی قەیرانێکی “توند و بێپێشینەی” وزە و سووتەمەنی بووەتەوە و هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە ئەگەر دەست بە بەکارهێنانی غاز و کارەباوە نەگرن، وڵاتەکە ڕووبەڕووی پچڕانی سەرتاسەریی دەبێتەوە.

ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە، کە لە کۆتایی شوباتی ٢٠٢٦ەوە، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی چڕ لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراوەتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران. بەپێی زانیارییەکان، زیانێکی گەورە بە کێڵگەی گازی “پارس جنوبی” و چەندین وێستگەی ستراتیژیی کارەبا گەیشتووە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاندووە، کە بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، هێرشەکان بڕی ٢٧٠ ملیار دۆلار زیانیان بە ئابووری و ژێرخانی ئێران گەیاندووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی بارگرانییەکی گەورە لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.

لە دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بەئامانجگرتنی تەواوی وێستگەکانی کارەبا، بەرپرسانی ئێران داوا لە گەنجان و خوێندکاران دەکەن “زنجیرەی مرۆیی” لە دەوری وێستگەکانی کارەبا دروست بکەن، وەک هەوڵێک بۆ پاراستنیان و هەژمارکردنیان وەک “سەرمایەی نیشتمانی”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە