ئامارێکی ترسناک؛ لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا زیاتر لە ٨٠٠ هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان
بەپێی نوێترین ئامارەکان، هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ٢٨ی شوبات تا ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێپێشینەی هێرشی موشەکی و درۆنی بووەتەوە، کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان هاووڵاتی و زیانی دارایی گەورە.
وردەکاری هێرشەکان و قوربانییان:
لەو ماوەیەدا کۆی گشتی ٨٠٩ هێرش ئەنجامدراون کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
درۆنی بۆمبڕێژکراو: ٧٠١ هێرش.
موشەک: ١٠٨ هێرش.
ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی شەهیدبوونی ٢٠ کەس و برینداربوونی ١٢٣ کەسی تر.
دابەشبوونی جوگرافیی زیانەکان:
١. پارێزگای هەولێر: زۆرترین پشکی بەرکەوتووە بە ٤٧٧ هێرش، کە بەهۆیانەوە ١٠ کەس شەهید بوون.
٢. پارێزگای سلێمانی: ٢٣٥ هێرش و ٣ شەهید.
٣. ئیدارەی سۆران: ٦٨ هێرش و ٧ شەهید.
٤. پارێزگای دهۆک: ٢٩ هێرشی درۆنی (بێ زیانی گیانی).
زیانە داراییەکان:
جگە لە زیانە گیانییەکان، هێرشەکان زیانی مادیی گەورەیان لێکەوتووەتەوە:
زیان بە ماڵ و موڵکی ٧٢٦ هاووڵاتی لە شاری هەولێر گەیشتووە.
چەندین کۆمپانیای کەرتی تایبەت دووچاری زیانی دارایی بوونەتەوە.
