گەنجێک لە چەمی شاخەسوور لە ڕۆژی پێنج شەممەوە خنکاوە و تەرمەکەی تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
پەیامنێری (خەڵك) لە شارباژێڕ ڕایگەیاند، ماوەی سێ رۆژە گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە چەمی شاخەسوور لە شارباژێر، دوای مەلەکردن خنکاوە و هەوڵەکانی دۆزینەوەی تەرمەکەی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.
بەپێی زانیارییەكان، لەو کاتەوە تا ئێستا، تیمەکانی فریاگوزاری و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.
