غازی ماڵان دابەش دەکرێت

ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی هەڵەبجەوە؛ غازی ماڵان دابەش دەکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی)، ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی هاووڵاتیانی پارێزگاکە دەکات سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان.

سبەی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی، پڕۆسەی دابەشکردنی غاز دەستپێدەکات.

بەپێی بڵاوکراوەکە، غازەکە تەنها بەسەر ئەو ماڵانەدا دابەش دەکرێت کە ناویان لای ئەو بریکارانەیە کە لە لیستەکەدا هاتووە، هەر ماڵێک مافی وەرگرتنی تەنها یەک بتڵ غازی هەیە، هەر هاووڵاتییەک تا کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ ئامادە نەبێت، مافی وەرگرتنی غازەکەی دەفەوتێت.

لیژنەی سووتەمەنی جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک هاووڵاتیان سەردانی کارگەکانی غاز نەکەن، چونکە لە کارگەکاندا بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت و دابەشکردنەکە تەنها لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە