(مێرگه‌سور) له باراندا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه و (2140) ملمی تێپەڕکردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوابەدوای شەپۆلە بارانبارین و بەفربارینی ئەم وەرزەی (2025-2026) لەسەر ناوچەکەمان، رێژەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان (1000) هەزار ملمی تێپەڕاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، وێستگەی (مێرگەسور) ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە لەنێوان هەموو وێستگەکان، کە (2140) ملم ی تێپەڕکردووە.
دەشڵێت: سەبارەت بە وێستگەی هەولێر ئەگەر بە نموونە وەربگرین لە ساڵی 1997ەوە تاکو ئێستا جگە لە ساڵی 2019 نەگەیشتۆتە (700)ملم، بەڵام ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ (702.2) ملم بارانباریوە پێشبینی زیادبوونی ئەو ڕێژەیەش دەکرێت لەبەر ئەوەی تا ئێستا وەرزی بارانبارین ماوە.
