یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، بەڕێکەوتنی یەکەمین کاروانی حاجیانی عێراقی لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و موسەنا ڕاگەیاند.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەمڕۆ شەممە، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی شێخ سامی مەسعوودی، سەرۆکی دەستەکە، دەستیان کردووە بە بەڕێکردنی ژمارەیەک لە حاجیان؛ بە شێوەیەک چەندین پاس لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و موسەنا بەرەو سعودیە بەڕێکەوتوون، لە دوای ئەوانیش کاروانەکانی تری بەغدا و پارێزگاکانی تر بەپێی خشتەیەکی کاتی ڕێکخراو بەڕێدەکەون.

هەروەها ڕوونی کردووەتەوە کە “پڕۆسەی گواستنەوەی حاجیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەدەچێت، کە هەمووان بە پەرۆشییەوە کار دەکەن بۆ خزمەتکردنی میوانانی خودا و گەیاندنیان بە ماڵی خودا بە سەلامەتی و ئاسوودەیی”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە