رێباز حەملان، یاریدەدەری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و دوای رێکارەکان خەرج دەکرێت.
رێباز حه‌ملان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەشکرد: لیستی موچەی مانگی چوار و ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگی رابردوو بۆ به‌غدا نێردراوە، نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ماوه بچێته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
باسی لەوەشکرد: له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌شه‌وه وەزارەتی دارایی هه‌رێم ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی ئه‌و بڕه داهاته‌ی كه ده‌بێت بنێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، بۆیه هیچ کێشەیەک نییه بۆ هاتنی مووچه‌ی مانگی چوار، به‌ڵام بۆ مانگه‌كانی دیكه هێشتا دیار نییه.
لە بارەی بڕی داهاتی نانەوتیشەوە بۆ بەغدا، حملان وتی: “هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه كه بۆ مانگی چوار هه‌رێم بڕی چه‌ند له داهاتی ناوخۆ ده‌نێرێت بۆ به‌غدا، ئاسایی عێراق داوای 120 ملیاره‌كه ده‌كاته‌وه له‌م مانگه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه لێكتێگه‌یشتن ده‌كرێت”.
