کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت، بۆ سبەینێ یەکشەممە بارانبارینی بە لێزمەو هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم. ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت، لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێرو سەنتەری شار و دەوروبەری، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکووک دەوروبەری و لە گەرمیان و بە تایبەتی کەلار و کفری.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی.
