ڕێڕەوی سەلامەتی بۆ حاجیان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا و هەواڵگری سەربازی عێراق، بۆ دابیکردنی ڕێڕەوی سەلامەتی بۆ حاجیان کە بڕیارە بە ڕێگەی وشکانی گەش بکەن، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپا و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هاتوچۆی وشکانی کاروانەکانی حاجیان، یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا بە پاڵپشتی هەوڵە وردەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی گەڕان و پشکنینیان دەستپێکرد.

دەشڵێت: ئۆپەراسیۆنەکە کە بە بەشداری فیرقەی 15 و 20 و یەکەکانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و فەوجی بیابان ئەنجامدرا، بە درێژایی دوو میحوەری سەرەکی بۆ دەستەبەرکردنی ڕێگاکانی بیابان و دامەزراندنی سەقامگیرییەکی تەواو لە ناوچەی بەرپرسیارێتیدا بەڕێوەچوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە