بەتۆمەتی ڕفاندنی هاووڵاتیەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران

 

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەک دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، تۆمەتباران (چ، ع، ح لەدایکبووی ٢٠٠٤ – چ، ع، ح لەدایکبووی ٢٠٠٢) بەتۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتییەک و بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٢١) لەیاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان لە قەزای دەربەندیخان، چونەتە قەزای سەیدسادق و خۆیان حەشارداوە.

دەشڵێت: لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر دوو ئوتۆمبێل و دوو موبایلدا کە بە تۆمەتباران بووە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە