نەتانیاهۆ: بەڵێنم پێدان رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین؛ ئەمە رێک ئەوەیە

بنیامین نەتانیاهۆ دەڵێت: بەڵێنم پێدان رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین؛ ئەمە رێک ئەوەیە کە دەیکەین و ئاشكراشی كرد، ترەمپ فشارێكی ئابووری و سەربازی زۆر بەهێزی خستووەتە سەر ئێران و بە هاوکاری تەواو کاردەکەین.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بەڵێنم پێدان رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین، ئەمە رێک ئەوەیە کە ئێمە دەیکەین. پێش هەموو شتێک سەبارەت بە ئێران، گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەكرد، ترەمپ فشارێكی ئابووری و سەربازی زۆر بەهێزی خستووەتە سەر ئێران و ئێمە بە هاوکاری تەواو کاردەکەین.

وتیشی، “هەمان شتیش لەسەر لوبنان پیادە دەكرێت، دەستمان کردووە بە پرۆسەیەک بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی مێژوویی لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان، بۆ ئێمە روونە حزبوڵا هەوڵی تێکدانی ئەم پرۆسەیە دەدات”.

جەختیشی كردەوە لەوەی، “ئازادی تەواویان هەیە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک، دوێنێ هێرشێکیان ئەنجامدا و ئەمڕۆش هێرشێکی تر، بڕیاریانداوە ئاسایش بۆ دانیشتوانی باکووری ئیسرائیل بگەڕێننەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە