سبەینێ لە هەڵەبجە و هەردوو قەزای سەیدسادق و شارەزوور و ناحیەكانی زەڕایەن و نەسر غازی حكومەی بە نرخی 8500 دینار دابەش دەكرێت.
لیژنەی سووتەمەنی قەزای سەیدسادق بڵاویكردەوە، کاتژمێر ٨ی بەیانی غازی ماڵان لە دوو شوێنی جیاواز دابەش دەکرێت، پڕۆسەکە لە گەڕەکی شێخان پشتی مزگەوتی ئاری و دارا، هەروەها لای سەرچاوەی ئاوی حەسار بەڕێوەدەچێت.
لای خۆشیەوە، لیژنەی سووتەمەنی شارەزوور بڵاویكردۆتەوە، هاووڵاتیانی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەرایەن و نەسر ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٤/٢٥) لیژنەی سوتەمەنی قەزای شارەزوور هەڵدەسێت بەدابەشکردنی غاز بەپێی بریکاری خۆراک وەک ئەو خشتەی لەخوارەوە دیاریکراوە.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵاتی لە کاتی وەرگرتنی غازدا کارتی نەوتی پێبێت، بە پێچەوانەوە بێبەش دەبێت.هەر خێزانێک تەنها مافی وەرگرتنی یەک بوتڵ غازی هەیە.






