هاوكاری ئەمریكا بۆ پێشمەرگە دابەش دەكرێت

 

یەک شەممەی داهاتوو هاوکاریی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت؛ بڕی پارەکەش تەنها 70 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەك.

بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە داهاتوو، 26ی نیسانی 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بکرێت، هاوکارییەکە سەرجەم لیوا هاوبەشەکان و فەرماندەییەکانی دەڤەری یەک و دوو دەگرێتەوە.

​پێشبینی دەکرێت بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک 70 هەزار دینار بێت، کە هاوشێوەی مانگی ڕابردووە.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو هێزانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بڕی هاوکاریی تاکەکەسی مانگ لەدوای مانگ ڕووی لە کەمیکردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە