وەزیری جەنگی ئەمریکا: کات لە بەرژەوەندی تاراندا نییە

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، كات لە بەرژەوەندی تاراندا نییە و دەشڵێت: دەست بەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێراندا دەگرین.

پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، هێزی دەریایی ئێرانیان بە تەواوەتی تێکشکاندوە و ئێمە حساب بۆ ئەوروپا ناکەین، بەڵام ئەوان زیاتر لە ئێمە پێویستیان بە گەرووی هورمز هەیە.

وەزیری جەنگی ئەمریکا وتيشى:لە نزیکەوە چاودێریی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا 34کەشتی لە گەرووی هورمزەوە گەڕێنراونەتەوە دواوە. ئێمە گەمارۆی سەر ئێران توندتر دەکەینەوە و هیچ شتێک ناچێتە ژوورەوە و ناچێتە دەرەوە و پەرەسەندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران رەهەندێکی جیهانی وەرگرتووە

دەشڵێت: ئێران ماوەی 47 ساڵە لە شەڕدایە لەگەڵ ئەمریکا و گەمارۆکە تا پێویست بکات بەردەوام دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، پەلەمان نییە و نە لەژێر فشارداین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.

ئاماژەی بەوەشداوە، ەورووپا و ئاسیا بۆ چەندین دەیەیە سوودمەند بوون لە پاراستنی ئێمە بەڵام کاتی بەخۆڕایی سوودوەرگرتن کۆتایی هاتووە. ئەمریکا و جیهانی ئازاد شایستەی هاوپەیمانانێکن کە بەتوانا بن دڵسۆز بن و تێبگەن کە هاوپەیمانێتی شەقامێکی یەک لایەنە نییە بەڵکو شەقامێکی دوو لایەنەیە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە