کامێرای تیژڕەوی (خاڵ بۆ خاڵ) لەنێوان کفری و کەلار دانرا

هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی (خاڵ بۆ خاڵ) لەنێوان کفری و کەلار دانراوە و پێش کاراکردنی کامێراکان لە رێگەی میدیاکانەوە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە.

موقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، کامێرای چاودێریی لە جۆری خاڵ بۆ خاڵ بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی تیژڕەوی لەنێوان هەردوو قەزای کەلار و کفری لە ئیدارەی گەرمیان دانراون

ڕاشیگەیاندووە، کامێراکان دانراون، بەڵام وردەکاری ماوە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی سەرپێچی تۆمار ناکەن.

وتیشی، “”هێڵ و هێماکانی تیژڕەوی لە رێگەکە ماون، بۆیە تاوەکو ئەوانە تەواو نەکرێ کامێراکان سەرپێچی تۆمار ناکەن”.

جەختیشی كردەوە، “پێش کاراکردنی کامێراکان لە رێگەی میدیاکانەوە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لە وردەکاری و رێنماییەکان”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە