نەتانیاهۆ: شێرپەنجەم هەبووە و چاكبوومەتەوە

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە قۆناغەکانی سەرەتای تووشبوونی بە شێرپەنجەی پڕۆستات چارەسەری وەرگرتووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی زۆر باشە و بەتەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبووەتەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، نەتانیاهۆ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تەندروستیی خۆیدا ڕایگەیاندووە؛ لە کاتی پشکنینی ئاسایی و بەدواداچوون بۆ نەشتەرگەرییەکەی پێشووی، کە بۆ گەورەبوونی پڕۆستات بۆی کرابوو، پزیشکەکان هەستیان بە گرێیەکی بچووکی شێرپەنجەیی کردووە کە لە قۆناغی زۆر سەرەتاییدا بووە و هیچ بڵاوبوونەوەیەکی بە جەستەیدا نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ بڕیاری وەرگرتنی چارەسەری داوە و دوای چەند دانیشتنێکی کورت، گرێ شێرپەنجەییەکە بەتەواوی لابراوە، بەبێ ئەوەی کار بکاتە سەر ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی ڕۆژانەی.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆکاری شاردنەوەی نەخۆشییەکەی بۆ ماوەی دوو مانگ ڕوونکردووەتەوە و دەڵێت: بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە تەندروستییەکەی دواخستووە بەهۆی بارودۆخی جەنگی دژ بە ئێران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە