كاتی دابەشكردنی پارەی جووتیاران ڕاگەیەنرا

سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە رۆژی دوو شەممە 2026/4/27 دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەست پێدەکات.

بەرێوبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێرئاماژەی بەوە دراوە: ” لە زنجیرە 1374 تاکو زنجیرەی 1330کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە پارەکانیان لە بانکی TBIوەردەگیرێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت وئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە