قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی ئابووری دێڵفی ڕایدەگەیەنێت، نامانەوێت بەشێک بین لەم جەنگە و دەشڵێت: سلێمانی بە غاز دەوڵەمەندە و دەتوانین وەبەرهێنانی تێدا بکەین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە کۆڕبەندی ئابووری دێڵفی ڕایگەیاند، نامانەوێت بەشێک بین لەم جەنگە، هەموو هەوڵمان بۆ ئەوەیە سەقامگیری کوردستان بپارێزین.
ڕاشیگەیاندووە، جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران لە رووی ئابووری، ئەمنی و دەرونیشەوە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە.
دەشڵێت: لە ئێستادا گەشەپێدان لە شارە گەورەکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام وەک حکومەتی هەرێم دەمانەوێت ئەو گەشەپێدانە بگوازینەوە بۆ گوند و شوێنە دورەکان، کە سەرچاوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین.
ئاشكراشی كردووە، سلێمانی بە غاز دەوڵەمەندە و دەتوانین وەبەرهێنانی تێدا بکەین و ستراتیژمان بۆی هەیە
