وەزارەتی کارەبا: تەنیا نیوەی وزەی پێویست بۆ هاوین بەردەستە

 

وەزارەتی کارەبای عێراق لەبارەی دۆخی وزەی کارەبا لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، جیاوازییەکی گەورە لە نێوان خواستی هاووڵاتییان و توانای بەرهەمهێناندا هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆبوونەوەی وەزارەتی کارەبا لەگەڵ لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق خراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی گەرمادا بگاتە 60 هەزار مێگاوات، لە کاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکان لە باشترین حاڵەتدا تەنیا لە نێوان 27 بۆ 30 هەزار مێگاواتدایە.

ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: “ئەم کورتهێنانە زۆرە دەبێتە هۆی ئەوەی سیستمی نۆرەگری (سەعاتی کارەبای نیشتمانی) وەک خۆی بمێنێتەوە و هاووڵاتییان لە وەرزی هاویندا بەردەوام ڕووبەڕووی پچڕانی کارەبا ببنەوە.”

شایەنی باسە، عێراق سەرەڕای خەرجکردنی بودجەیەکی زەبەلاح لە کەرتی وزەدا لە چەند
دەیەی ڕابردوودا، هێشتا نەیتوانیوە هاوسەنگی لە نێوان گەشەی دانیشتووان و وزەی بەرهەمهێنراودا دروست بکات و بەردەوام بەدەست کێشەی بێکارەباییەوە دەناڵێنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە