دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە ڕاگەیاند.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەیەکی “زۆر باش” سەبارەت بە دۆخی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لەگەڵ لوبنان کاردەکات بۆ یارمەتیدانی “خۆپاراستنی لە حزبــ.ــوڵڵا”.
دەشڵێت: ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە درێژدەکرێتەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی ئاگربەست و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی شەڕ لەسەر سنووری باشوور.
