شارەوانی سلێمانی ڕوونکردنەوەیدا

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگریکردن لە بردنە ژوورەوەی کورسی بۆ پارکی هەواری شار قەدەغەیە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە ڕێگرتن لە بردنی کورسی بۆ سەکۆی ئاهەنگەکان لە پارکی هەواری شار و بەکرێدانی کورسی لە شوێنی ئاماژەپێدراودا بە نرخێکی گران بە خوێندکارانی خۆشەویست و کەسوکاری ئازیزیان.

دەشڵێت، بە ڕای گشتی، هاووڵاتییان و خوێندکارانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین، ڕێگریکردن لە بردنە ژوورەوەی کورسی و بەکرێدانی کورسی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە، ئەو کارە بەبێ ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار و سەرۆکایەتیی شارەوانییمان کراوە،

پاش ئاگادارکردنەوەمان لەو دۆخە دەستبەجێ بەدواداچوونمان کرد و بڕیارماندا سەرپێچیکاران ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

ئاماژە بەوەشدەکات، لێرەشەوە بە هەموو خوێندکارانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین، دەرگای پارکی هەواری شار و هەموو ئەو پارکانەی دیکەمان کە گونجاون بۆ سازدانی ئاهەنگی دەرچوون هەمیشە بەڕووتاندا کراوە دەبێت بەبێ بەرامبەر، تیمەکانمان هۆکارێک دەبن بۆ هاوبەشیکردنی خۆشییەکانتان و هەموو ئاسانکارییەکتان پێشکەشدەکەن، تەنیا داواکارین لێتان خاوێنی پارکەکان ڕابگرن و سەوزایی و درەختەکانی بپارێزن، لە هەبوونی هەر سەرپێچییەک بەرامبەرتان، ئاگادارمان بکەنەوە تاوەکو بە کەمترین ماوە گرفتەکانتان بۆ چارەسەربکەین و ڕێگرییەکانی بەردەمتان لابدەین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە