لێکەوتە خراپەکانی خواردنی ماڵی میراتی ؟!

مامۆستا ئاوات قەرەداغی

لە دوای مردنی دایك و باوك ، تەنها شتێک کە دەمێنێت بریتییە لە یاد و مێهرەکانیان، نەکو تەنها ماڵ و سامان بەڵام داخەوە هەندێ کەس هەیە کە ئەم میراتە دەکەنە هۆی ناکۆکی و دابڕان و بە دڵی خۆیان ڕێگر دەبن لە دابەشکردنی مافی هاوبەش.

ئەوانەی ڕێگرن زۆرجار بیر لەوە ناکەن کە ئەم ماڵە بە تەمەنی دایكو باوکو دروست بووە بۆ ئاسایش و یەکگرتوی منداڵەکا، نەکو بۆ دروستکردنی دوژمنایەتی و دوبەرەکی و شەڕو ئاژاوە کاتێك ماف دەگیرێت تەنها مڵك نیە کە دەگیرێت ، بەڵکو ڕێز و پەیوەندییەکانیش دەکەونە ژێر پێ.

مێژوو و کۆمەڵگا پڕە لە چیرۆکی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی میرات ، لە یەکتر دابڕاون هەروەها پڕە لەو کەسانەی کە بە داد و ڕاستی میراتیان دابەش کردووە و یەکگرتویان پاراستووە، لە کۆتاییدا میرات تاقیکردنەوەیەکی گەورەی مرۆڤایەتیە.
ئەوەی داد پەروەری دەکات ناوی خۆی بەرز دەکات و ئەوەی دەستی بگرێت هەرچی دەست دەکەوێت لە بەهای خێزان و ضمیری خۆی کەمترە

کورتە پەندێك …
میرات موڵکە ، بەڵام دادپەروەری لە دابەش کردنی میراتی ڕاستەقینەی مرۆڤەکان ، خۆی کێشەکە لەوەدایە ئەوانەی ماڵی میراتی خوشك و براكان دەخۆن خۆیان بە ئەهلی جومعەو جەماعەت و مزگەوتەکانیش دەزانن و دەشچن بۆ حەج و عەمرەو خۆیان بە نمایندەی کۆمەڵگە دەزانن ئا ئەمەیە ماڵ وێرانی ئائەمەیە ڕیسوای و دوو ڕوی ئەمەیە خیانەت و گەوجاندنی کۆمەڵگە .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە