بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە؛ ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان هەموارکرایەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان کرد، سەبارەت بە هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و دیاریکردنی وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و خولی دووەم.
بەپێی نووسراوەکە، خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی بەم شێوەیە دەبێت:
١. پۆلەکانی یەکەم تا سێیەمی بنەڕەتی
- هەڵسەنگاندنی چوارەم: لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.
٢. پۆلە ناکۆتاکان (خولی یەکەم و دووەم)
- کۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەکەم): لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ دەستپێدەکات و تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ بەردەوام دەبێت.
- تاقیکردنەوەی خولی دووەم: لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.
٣. ئامادەیی پیشەیی و پەیمانگەکان
- تاقیکردنەوەی کرداری پیشەیی: لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.
- پەیمانگەکان (خولی یەکەم): لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠.
- پەیمانگەکان (خولی دووەم): لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تا ٢٠٢٦/٦/٢٠.
وەزارەتی پەروەردە جەختی کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پابەندی ئەم خشتە هەموارکراوە بن و ئامادەکاری پێویست بۆ تاقیکردنەوەکان بکەن.

