ترەمپ فەرمانی تەقەکردنی دا

ترەمپ فەرمانی توند دەردەکات: هەر بەلەمێک مین دابنێت تێکدەشکێندرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social)، پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی ئەو لایەنانە کرد کە دەستیان هەیە لە مینڕێژکردنی گەرووی هورمز.

ترەمپ ڕایگەیاند: فەرمانم بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کردووە تەقە لە هەر بەلەمێک بکەن و تێکی بشکێنن، هەرچەندە بچووکیش بێت، ئەگەر هەوڵی چاندنی مین بدات لە ئاوەکانی گەرووی هورمزدا.

ناوبراو بە تەنزەوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە تا ئێستا ١٥٩ کەشتی و بەلەمی ئەو لایەنانە لە بنکەی دەریاکەدا نوقم کراون.

ترەمپ جەختی کردەوە، کە کەشتییە مین-ڕاماڵەکان (Mine Sweepers) سەرقاڵی پاککردنەوەی گەرووەکەن و فەرمانی کردووە “ئەم چالاکییانە بۆ سێ هێندە زیاد بکرێن” و نابێت هیچ دوودڵییەک لە جێبەجێکردنیدا هەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە