جارێکیتر نرخی نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦)، بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد و خامی برێنت قەفزەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خامی برێنت بە ڕێژەی ١.٩٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٤ دۆلار، ڕاپۆرتە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانە لە بەردەوامی گرژییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

بازاڕە جیهانییەکان لە ئێستادا لە دۆخێکی حەزەر و چاوەڕوانیدان، چونکە وەبەرهێنەران نیگەرانن لە کاریگەریی ململانێکان لەسەر زنجیرەی دابینکردنی وزە، و ترسی زۆر هەیە لەبارەی ئاسایشی ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی گواستنەوەی نەوت.

ئەم دۆخە بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر کڕینی گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خام (Future Contracts).

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە