پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و بارانیش دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، دۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی گۆڕانکاری بەسەردادێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بارانبارینی بەهاریش بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە هەندێک ناوچەش بۆ نیمچە هەور بگۆڕێت.

پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبنەوە. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کم جێگیر دەبێت.

هاوکات گەرمیان بە 26 پلە بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە 15 پلە نزمترین پلەی گەرمایان دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە نزمەپاڵەپەستۆکاندا ڕوودەدات؛ ئاسمان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان، دەبنە مەڵبەندی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە. پێشبینی دەکرێت ئەم بارانبارینە بە شێوەی پچڕپچڕ تا کاتەکانی ئێوارە لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام بێت.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە