شێوازی هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران، شیعەکانی پەرت کردووە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی وادە دەستوورییەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران، هێشتا نانکۆکی نێوان شیحەکان بەردەوامن و شێوازی دیارکردنی کاندیدەکەش بووە هۆی شکستهێنانی کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەو.

چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیار بوو دوێنێ شەو کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدات، بڕیاری دا کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی هەینی دوابخات؛ ئەمەش نیشانەی ئاڵۆزیی دۆخەکە و هەبوونی ڕای جیاوازە لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی کاندیدەکە.

ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە کە ئێستا باس لە دوو بژاردەی سەرەکی دەکرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووییە، یەکەمیان، پشت بەستنە بە دەنگی دوو لەسەر سێی سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی.

بژاردەی دووەمیش خستنەڕووی ناوەکانە لەبەردەم دەستەی گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی (کە ١٦٤ پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت) تاوەکو لە ڕێگەی زۆرینەی دەنگەکانەوە کاندیدی کۆتایی دیاری بکرێت.

لای خۆشیەوە سەیف مەنسووری، ئەندامی هاوپەیمانی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بەردەوامن و ڕەنگە تا کۆتایی وادە دەستوورییەکە (کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووە) ئەم پرسە لە ژێر گوشارە سیاسییەکان و کۆتایی هاتنی وادە دەستوورییەکەدا یەکلا بکرێتەوە.

هاوکات محەمەد حوسام حوسەینی، لە ڕەوتی حیکمە، ڕایگەیاند دواخستنی کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوە بووە کاتێکی زیاتر بدرێت بە لایەنەکان بۆ ڕێککەوتنێکی، نەک تەنها کۆبوونەوەیەکی شکڵی بێت و ئەنجامی نەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە