لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دامەزراوەی ڤیم بۆ پاراستنی سامانی سروشتی و سەوزکردنەوەی سروشتی کوردستان، دامەزراوەی ڤیم پڕۆژەی ئازادکردنی (٤٠) سمۆرەی شاخەکانی زاگرۆسی بە ئەنجام گەیاند.
ئەم سمۆرانەی زاگرۆس، دوای ئامادەکردنەوەیان بۆ ژیانی کێوی، گەڕێندراونەتەوە تاوەکو لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی تۆوی (بەڕوو، گوێز و بادەم)ەوە، زنجیرە چیاکانی کوردستان سەوزتر بکەن.
ئەم پڕۆژەیە هەوڵێکی ژینگەیییە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ سروشت و چالاککردنی پڕۆسەی “بەکێویبوونەوەی ئاژەڵە خۆڕسکەکان” لە ناوچەکەدا، تاوەکو جارێکی تر ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی ژینگەدا بگێڕنەوە.



