پسپۆڕێکی ئابووری: ڕاگرتنی دۆلار کاریگەری لەسەر مووچە نابێت

پسپۆڕێکی ئابووری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی ناردنی دۆلار، کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت.

نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووری عێراق لەبارەی لێکەوتەکانی گەمارۆی دۆلار بۆ سەر عێراق لەلایەن ئەمریکا، نووسویەتی:

١. پەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەرانەوە نییە:
بابەتەکە تەنها پەیوەستە بە دابینکردنی دۆلاری نەختینە (کاش) بۆ گەشتیاران.

٢. یەدەگی نەختینە: بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندی عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥دا، بانکەکە بڕی ١.٥ ملیار دۆلاری نەختینەی هەیە کە دەتوانێت بۆ ماوەی سێ مانگ دۆلار بۆ گەشتیاران دابین بکات.

٣. هەبوونی جێگرەوە: ئەگەر بڕینی دۆلاری نەختینە لەلایەن ئەمریکاوە بەردەوام بێت، بانکی ناوەندی دەتوانێت سوود لە سپاردە بانکییەکانی لە بانکە جیهانییەکان وەربگرێت کە بڕەکەی دەگاتە نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار و بە دراوە جیاوازەکانە.

٤. لە هەموو ئەمانە گرنگتر ئەوەیە کە ئەمریکا کۆت و بەند و سنووردارکردن نەخاتە سەر حەواڵە بانکییەکان کە بۆ دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی عێراق بەکاردێن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە