بڕیارێکی نوێ بۆ قوتابخانەکانی هەولێر

بڕیارێکی نوێ بۆ قوتابخانەکانی هەولێر؛ ٥ خولەک بۆ هۆشیاری ژینگە تەرخان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بە نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ دەرچووە، سەرجەم باخچە و قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەی ئاگادار کردەوە کە هەڵمەتێکی هۆشیاری ژینگەیی دەستپێبکەن.

لە نووسراوەکەدا کە ئیمزای “دلێر عبدالله حسن” بەڕێوەبەری پەروەردەی بە وەکالەتی لەسەرە، هاتووە، داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کراوە هۆشیاری ژینگەیی بگەیەننە قوتابیان و دایک و باوکان، بە مەبەستی پاراستنی شوێنە گەشتیارییەکان و ژینگەی کوردستان.

 جەختکراوەتەوە لەسەر پابەندبوون بە ڕێنماییە ژینگەییەکان و کۆکردنەوەی خاشاک و پاشماوەکان لە شوێنی دیاریکراو، نەک فڕێدانیان لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکاندا.

پەروەردەی ناوەندی هەولێر بڕیاریداوە کە سبەینێ پێنجشەممە (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦)، لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکاندا:

“پێنج خولەک لە وانەی یەکەم تەرخان بکرێت بۆ باسی هۆشیاری ژینگەیی.”

ئەم هەنگاوەی پەروەردەی هەولێر لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ چاندنی کلتووری ژینگەپارێزی لە ناو نەوەی نوێ و پاراستنی سروشتی هەرێمی کوردستان لە وەرزی سەیران و گەشتکردندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە