دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و سەلجوق مزراکڵی لە پەیامێکدا، کە لە ڕێگەی دەم پارتییەوە بڵاویانکردوەتەوە دەڵێن: گۆڕانکاریی زۆر گەورە لە تورکیا ڕوو دەدەن

لە پەیامەكەی دەمیرتاش و مزراكڵی-دا هاتووە، “ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین، ئێمە لێرە ڕۆژ ناژمێرین بۆ ئەوەی ئازاد بکرێین. هەڵوێستی سیاسیمان وەک ئەو کاتە دەبێت کە خراینە ناو زیندان، گەورەترین ئامانجمان ڕاگرتنی شەڕوشۆڕ و گیانلەدەستدانی خەڵک بوو بەم هۆیەوە، دڵخۆشین بەوەی ئێستا ئەمە هاتووەتە دی.

دەشڵێن: ئێمە لە هەر کوێیەک بین چیمان لە دەست بێت دەیکەین بۆ بەهێزکردنی خەباتی دیموکراسی.

ئاشكراشیان كردووە، گۆڕانکاریی زۆر گەورە لە تورکیا ڕوو دەدەن. بۆ ئەوەی ئەم گۆڕانکارییانە بە سوودی گەلەکانمان و زەحمەتکێشان تەواو بێت، پێویستیمان بە یەکەکانی خەباتی بنەڕەتییە بە شێوەیەکی زۆر بەهێزتر.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، هیوا دەخوازین لە ڕێگای دەرکردن و هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندیدارەکانی تورکیا، پرۆسەکە بگاتە ئەنجام.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە